هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و هەڤاڵا ئەبوبكر بە نیازی چین

بە پێی زانیارییەكان بە فەرمانی ” هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ” هاوژینی سكرتێری گشتی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان نازناوی (تاڵەبانی ) لە (لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی ) دەسەندرێتەوە، لە پاش ئەوەی لە ژێر سێبەری بنەماڵەی تاڵەبانیدا نازناوی ئەو بنەماڵەیەی تێوەگلاندووە لە كاری كوشتن و رفاندن و ترس و تۆقاندن .
هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانیشە كە ئێستا بەرپرسیارەتی گۆڕی ڕێكخەری كۆچكردوو سپیردراوە بە ” هەڤاڵ ئەبوبكر ” بە نیازەو وێنەیەكی زۆری ( نەوشیروان مستەفا ) ی ئامادە كردووە بەمەبەستی دابەشكردن بەسەر دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سنوری پارێزگاكانی ( سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین ) .
سەرەتا دابەشكردنی وێنەكانی ( نەوشیروان مستەفا ) لەو بەڕێوبەرایەتیانەوە دەستپێدەكەن كە بەڕێوبەرەكانیان لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆران دامەزراون و پاشانیش بۆ تەواوی دامو دەزگاو بەڕێوبەرایەتیەكانی تری دەنێرن .
لای خۆیەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هۆشداری داوەتە بزوتنەوەی گۆران لە هەڵواسینی وینەكانی ( نەوشیروان مستەفا ) و دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم سنوری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەرینی لەو بابەتە ئاگادار كردووەتەوە كە ڕێگە نەدەن بە هەڵواسینی وێنەكانی ( نەوشیروان مستەفا ) .

Back to top button