عەلی عەونی : ئەوانەی دژایەتی ریفراندۆم دەكەن دەبێت بچنە عەرعەرو نەجەف و كەربەلا

“عەلی عەونی ” ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك ، داوای ناوەندێك دەكات بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو كەسانەی دژی ڕیفراندۆمن .

“عەلی عەونی ” لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویەتی ” من پێشنیار دەكەم ناوەندێك پێكبهێنرێت بۆ تۆمار كردنی ناوی ئەو كەس و دەزگایانەی كە دژایەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان دەكەن ، نوسین و سیمینارو تۆماری ڤیدیۆییان هەڵبگیرێت و ناویان بخرێتە كتێبێكەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو كەسانە دژایەتی ڕیفراندۆمیان كردووە “.

“عەلی عەونی ئاماژەی بەوەشدا كە ” دوای ڕیفراندۆم ئەو كەسانە دەبێت بچنە عەرعەرو زیقارو میسان و نەجەف و كەربەلا ، لەوێ لە سینگی خۆیان بدەن و بخولێنەوەو تەواف بكەن ئەگینا هیچ مەجالێكی تریان نییە “.

Back to top button