ده‌زگای سه‌ته‌ڵایتی كوردستان دوور له‌رێكه‌وتنه سیاسیه‌كان كار ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه پارتی چیتر بێده‌نگی میدیاكانی له‌ژێر ناوی رێكه‌وتن به‌رده‌وامی پێنادات، له‌مه‌و به‌دوا میدیاكانی دوور ده‌كاته‌وه له په‌یوه‌ندی سیاسی و رێكه‌وتنه‌كانی، له‌ژێر ناوی ده‌زگای سه‌ته‌ڵایتی كوردستان كار ده‌كه‌ن، چونكه له‌ئێستادا هیچ رێكه‌وتنێكی میدیایی نیه له‌نێوان هیچ حزبێك، ئه‌وه‌ی كه له‌ماوی رابردوو به‌رامبه‌ر به پارتی و رێكخستنه‌كان و تیمی حكومه‌تی كراوه له ئاستی میدیاكانی حزبی بوونه، بۆیه هیچ رێكه‌وتنێكی سیاسی به میدیاكانی نابه‌ستێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای سه‌ته‌ڵایه‌تی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌ناو پارتی دا له‌ژێر فشارێكی زۆر دا بریار دراوه كه هیچ یه‌كێك له میدیاكانی پایه‌ندی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان نه‌كرێت، وه‌ك ده‌زگایه‌ك كاره‌كانی خۆیان دوور له رێكه‌وتنی سیاسی به‌رێوه ببه‌ن،
له‌گه‌ڵ دروست بوونی كابینه‌ی 8ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایانه سیاسیه‌كان هه‌م له‌حكومه‌ت به‌شدار بوونه و هه‌میش له‌میدیاكاندا هێرشیان كردۆته سه‌ر حكومه‌ت و به‌دیاری كراوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌ژێر ناوی رێكه‌وتنی سیاسی میدیاكانی پارتی بێده‌نگ بوونه، له‌ئێستادا هه‌م میدیاكانی پارتی خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن هه‌میش ده‌ستكراوه‌بوونه له پابه‌ند نه‌بوون به‌رێكه‌وتنی سیاسی و كاری خۆیان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن و میدیا جیا بكرێته‌وه له هه‌ڵوێست و رێكه‌وتنه سیاسیه‌كان، كه له‌ماوه‌ی رابردوو حزبه‌كانی تریش په‌یره‌ویان لێكردووه”.