وه‌زیری به‌رگری عێراق: بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق سوپای عێراق دژی كورد به‌كاردێنین

 
لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری بەرگری عێراق لە دوای دیداری لەگەڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند سوپای عێراق بواری دروست بوونی فیتنە لە عێراقدا نادات کە ببێتە هۆی دابەشکردنی وڵات.
 
عەدنان حەیالی وەزیری بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە سوپای عێراق بە خیبرەو توانای خۆی ڕوبەڕوی مەترسیەکان دەبێتەوەو ڕێگا نادات وڵات دابەش بکرێت.
 
هاوکات حەیالی سوپاسی گەلی حکومەتی ئێرانی کرد کە هاوکاری گەل و سوپای عێراق بوون لە جەنگی دژی داعش و داوای کرد ئەو هاوکاریە لە ئایندەش بەردەوام بێت.
Back to top button