بنەماڵەی میری ئێزدییان: پشتیوانیی سەربەخۆیی كوردستان دەكەین

پرسی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان‌و پشتگیری ناوخۆو دەرەوە لە ئێستا زۆرترین قسەی لە بارەوە دەكرێت, ئەندامێكی بنەماڵەی میری كوردانی ئێزدی پشتیوانیی زۆرینەی ئێزدییان بۆ سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنێت.
میر داسن فاروق بەگ، ئەندامی بنەماڵەی میری ئێزدییان رایگەیاندووە: كوردانی ئێزدی بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن و بە هەنگاوێكی گرنگی دەزانن بۆ بەستنەوەی شاری شنگال و لالش (مەزارگەی پیرۆزی كوردانی ئێزدی) بە یەكتر.
میر داسن فاروق بەگ هەروەها رایگەیاند: زیاتر لە %85ـی كوردانی ئێزدی لە ریفراندۆمدا بە (بەڵێ) دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان دەدەن، چونكە ”لەمێژە چاوەڕێن“ شاری شنگال و ناوچەكانی دیكە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان.
ئەو ئەندامەی بنەماڵەی میری ئێزدییان پێیوایە بە گەڕانەوەی ناوچە ئێزدینشینەكان بۆ سەر كوردستان و دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان، ”هەموو كێشەكانی ئێزدییان چارەسەر دەبن“.

 

Back to top button