پێشمه‌رگه‌یه‌ك به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا

دیارده‌ی خۆكووشتن وه‌ك ده‌زاندرێت هه‌رچه‌نده دیارده‌یه‌كی ناخۆش و پره له ناره‌حه‌تی، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا ئه‌م دیارده‌یه روو له زیادبوونه و رۆژانه خه‌ڵك به شێوه‌یی جیا جیا له شاره‌كانی كوردستان خۆیان ده‌كوژن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش دوێنێ له شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌تی شاری سلێمانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك خۆی كووشت.
شه‌وی رابردوو 23/7/2017 پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانیشتووی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی كه سه‌ر به به‌رگری و فریاكه‌وتنه به چه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، له ئێستاشدا ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌ی پۆلیسیش ده‌ستی پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و بۆ وای كردووه و هۆكاره‌كانی پشت خۆكووشتنه‌كه‌ی چین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه له ئێستایه له هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین حاڵه‌ت و دیارده‌ی له‌و شێوه‌یه بوونی هه‌یه و تا ئێستاش نه‌توانراوه رێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك په‌نا بۆ خۆكووشتن نه‌بات.