وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق: وه‌زیری به‌رگری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له‌ جولانی هێز نه‌كردووه‌ دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تی ده‌كاته‌وه‌” كه‌ وه‌زیری به‌رگری له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی باسكردبێت، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم.

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران وەزیری بەرگری عێراق لەدیداری وەزیری بەرگری ئێران باسیان لە پرسی ریفراندۆم كردووە، تەنانەت وەزیری بەرگری ئێران بەزمانی هەڕەشە باسی لە هەر هەوڵێك كرد كە ببێتە مایەی دابەش بوونی عێراق، وەزارەتی بەرگری عێراق روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە” ئەوان بەهیچ شێوەیەك باسیان لە پرسی ریفراندۆم نەكردووەو ئەوەش بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دووره‌ له‌ راستی، هەروەها وەزارەتی بەرگری عێراق رەتیشی كردۆتەوە، كە (عیرفان حەیالی) وەزیری بەرگریان باسی لەوەكردبێت، ئەوان بۆ وەستاندنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان هێزی سەربازی بەكاردێنن.

هاوكات له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وەزارەتی بەرگری عێراق ئه‌وه‌ش هاتووه‌”كه‌ ئەوان پەنادەبەنە بەریاسا بۆ بەرگری كردن لەخۆیان لەدژی ئەو هەواڵە ناڕاستانەی بەناوی ئەوانەوە بڵاوكراونەتەوە.

Back to top button