وه‌زیری په‌روه‌رده‌ واده‌ی دانه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی راده‌گه‌ێنێت

پاش كۆتاهاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و ده‌نگۆی زۆر له‌ سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ واده‌ی دانه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان راده‌گه‌ێنێت.

(شۆرش غه‌فوری) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌”ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ (د.پشتیوان صادق) كاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” تاقیكردنەوە گشتییەكانی‌ قۆناغی‌ 12ی‌ ئامادەیی‌، ڕۆژی‌ 15ی‌ مانگی‌ حوزەیران دەستیان پێكردوولە 16ی ئەم مانگەشدا كۆتاییان هات و تا ئێستاش ئەنجامەكان رانەگەیەنراون.

Back to top button