زه‌یتی زه‌یتوون چاره‌سه‌ر ده‌یان نه‌خۆشیه له‌وانه مه‌ینی خوێن و پته‌وكردنی ئێسك
وه‌ك ده‌زاندرێت زه‌یتون و زه‌یته‌كه‌ی زۆر به سوودن بۆ له‌شی مرۆڤ و چه‌ندین پێكهاته‌یی گرنگی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی سود ببه‌خشێت به له‌شی مرۆڤ،به‌پێی بابه‌تێك كه له‌رۆژنامه‌ی ریازدا بڵاوكراوه‌ته‌وه” له‌ڕۆنی زه‌یتوندا بڕێكی زۆر ڤیتامینه‌كانی D، E و پۆتاسیۆم هه‌یه كه ده‌بنه هۆی توانه‌وه‌ی چه‌وری، به‌هه‌مان شێوه مادده‌ی بیتاكاوتینی تێدایه كه دواتر ده‌گۆڕێت بۆ ڤیتامین A.
به‌پێی هه‌مان بڵاوكراوه” له یه‌ك كه‌وچكه چا رۆنی زه‌یتوندا 1 بۆ 2 میلیگرام، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 بۆ 20 ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه جه‌سته پێویستی له ڤیتامین ئی، بونی هه‌یه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕۆنی زه‌یتون بڕێكی باش له‌و ڤیتامینه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌جه‌سته‌و جگه‌ردا هه‌ڵده‌گرێت.
سوده‌كانی رۆنی زه‌یتوون:-
- رۆنی زه‌یتون ڕێگره له‌توشبوون بهههوكردن و چه‌وری و كۆلیسترۆڵیش كه‌مده‌كاته‌وه.
- رۆنی زه‌یتون جه‌سته به‌دوور ده‌گرێت له‌توشبوون به هه‌وكردن‌و ده‌شبێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چهوریو ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌گه‌ده‌و ریخۆڵهكانداو هاوكارێكی باشیشه بۆ دروستكردنی جۆره ئه‌نزیمێك له په‌نكریاسدا كه گه‌رده‌كانی چه‌وری تێكده‌شكێنێت.
- ڕۆنی زه‌یتون ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین كه‌ی، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له گه‌ڵای سه‌وزدا هه‌یه‌و له‌ناو ماده‌ی كلۆرۆفیلدایه، ئه‌و ڤیتامینه هاوكاره له مه‌یینی خوێن‌و هاوكاری جه‌سته‌ش ده‌كات له‌سودوه‌رگرتن له ماده‌ی كالسیۆم‌و ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی ئێسكه‌كان.
- له رۆنی زه‌یتوندا پۆلی فینۆڵ هه‌یه، كه یه‌كێكه له دژه ئۆكسیده به‌هێزه‌كان‌و ڕێگه‌نادات چهوریو كۆلیسترۆڵ له گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌كاندا كۆببێته‌وه