ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌م ووڵاته‌ی هه‌ژاند و ده‌یان كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/10/bapala1-1-1.png)
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و ده‌یان كوژراو برینداری لێكه‌وتوه و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وولاته‌ش ئاماری كوژراو برینداره‌كانی تا ئه‌م ساته بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان رايگه‌ياند، ئامارى قوربانيانى ته‌قينه‌وه خۆكوژييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 24/7/2017ی له كابولى پايته‌خت راگه‌یاند، كه ژماره‌كه به‌رزبۆوه بۆ 24 كوژراو و 42 بريندار، تا ئه‌م ساته و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ش هه‌یه.
گوته‌بێژ وه‌زاره‌تى ناوخۆی ئه‌فغانستان، (نه‌جيب دانش) به ئاژانسى فرانس پرێسى راگه‌ياندوه” ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو، پاسێكى كرده ئامانج كه فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كانه‌كانى هه‌ڵگرتبوو و گشت قوربانييه‌كان خه‌ڵكى سڤيلن، ژماره‌یه‌كی زۆر قوبانی لێكه‌وتوه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه تا ئێستا هیچ لایه‌ن و كه‌سێك راینه‌گه‌یاندوه كه ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌وان ئه‌نجامیان دابێ به‌ڵام، كردوه‌كه تیرۆریستی بووه و گومانده‌كرێ تیرۆریستانی داعش ئه‌نجامیان دابێ.