یانه‌ی مانجیسته‌ر یونایتد له‌ ریال مه‌دریدی برده‌وه‌ و زه‌نگی مه‌ترسی بۆ یانه‌كانی تریش لێدا

لەمیانی یارییەكانی پاڵەوانیەتی دۆستانەی جامی پاڵەوانان هەردوو یانەی ریال مەدریدى ئيسپانی و مانچستەر یونایتد ی ئینگلیزی لە ئەمریكا رووبەرووی یەكتربوونەوە، یانه‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌كان توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی مێرنگی.

لەیارییەكەدا یانەی مانچستەر یونایتد بە گۆڵی یاریزان (جیسی لینگارد) له‌ سه‌رتاوه‌ پێشكەوت ، بەڵام (كاسیمیرۆ) توانی بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسانبوونی تۆماربكاته‌وه‌ و یاریه‌كه‌ش بە لێدانی یەكلاكەرەوه‌ یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی (2 – 1) لە ریال مەدریدی بردەوە، 3 خاڵی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌ پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌.

وا بڕیاره‌ له‌ میانه‌ی یارییه‌ دۆستانه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و بەرشلۆنە رووبەرووی یەكترببنەوە ، ریال مەدریدیش لەهەمان رۆژ بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی یاری بكات.

Back to top button