حه‌شدی شه‌عبی جوله به‌هێزه‌كانی ده‌كات له كه‌ركوك و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش هۆشداری توند ده‌ده‌ن له ئه‌گه‌ری هه‌ر جوله‌یه‌كی نامۆ
هێزه میلیشیاكانی جه‌شدی شه‌عبی له سنوری باشوری كه‌ركوك به دیاریكراوی له گوندی به‌شیری توركمانی، له پێشڕه‌ویدان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتریان له كه‌ركوك و هێزه سیاسیه كوردستانییه‌كانی كه‌ركوكیش مه‌ترسی خۆیان له جوله و هاتنی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركوك راگه‌یاند و رایده‌گه‌ێنن” كه جه‌شدی شه‌عبی نیه‌تی هه‌یه و بێ ئامانج نیه له هێنانی ئه‌م هه‌موو هێزه بۆ كه‌ركوك
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دوو لیوای سەربازی بەچەکی قورسەوە لە گوندی بەشیری تورکمانی لەباشوری کەرکووك جێگیرکردووەو بەرپرسێکی حەشدی شەعبیش باس لەوە دەکات” ھاتنی ئەو ھێزە بۆ شەڕی حەویجەیە، ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق شەڕی حەویجەی دواخستووەو ھەموو ھێزە عێراقییەکان بەرەو شارۆچکەی تەلعفەری سەر بە مووسڵ جوڵەیان پێ کراوە، بەڵام حەشدی شەعبی بەپێچەوانەوە بەرەو باشوری کەرکووك جوڵە بەھێزەکانی دەکات، لایه‌نه سیاسیه كوردییه‌كانی شاره‌كه‌ش مه‌ترسیی خۆیان نه‌شاردۆته‌وه له هاتنی ئه‌و هه‌موو هێزه و به مه‌ترسی ده‌زانن و رایده‌گه‌ێنن” پێویسته پیشیان بگیرێت.
چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت” هاتنی ئه‌م هه‌موو هێزه‌ی حه‌شد پێمان ده‌ڵێت حه‌شد نیه‌تی خراپه و ئامانجێكی دیاریكراویان هه‌یه، ئه‌ویش رێگریكردنه له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و نایانه‌وێت خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌شداربن له ریفراندۆم، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه رێگه‌پێدراو نیه و وه‌كو زانراوه به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك دژی حه‌شد ده‌وه‌ستنه‌وه له ئه‌گه‌ر هه‌ر جوله‌یه‌كی نامۆ و ده‌ستتێوه‌ردانێك.