كێشه‌ی مووچه كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
رێكان سه‌باح
كێشه‌ی بودجه و مووچه، له‌بنه‌ره‌تدا ته‌نها كێشه‌یه‌كی دارایی نیه، وه‌ك هه‌ندێك جاهیل و جاشفكر ده‌یانه‌وێت ته‌نها به‌رگی جێگیر نه‌بوونی مووچه و قه‌یرانی دارایی، بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌تر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بدورن، ئه‌م جۆڕ دیدیه جاهیلیه دوو مه‌به‌ستی هه‌یه، یه‌كه‌م ره‌وایه‌تی دانه به ئیهانه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایان به‌غدا. دووه‌م یان رێگره له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆی كوردستان… بۆ؟
چونكه بڕینی بووجه و مووچه، كه به‌نوكه قه‌له‌مێك له‌به‌غدا كرا، كۆتایی هێنان بوو به سیسته‌می فیدراڵی له عێراق، پاش بڕینی مووچه و بودجه و شیری منداڵ، بژێوی ژیانی خه‌ڵك كوردستان له‌عێراقدا، ئیتر سیسته‌می فیدراڵی كۆتایی پێهات و به‌غدا هه‌رێمی كوردستانی عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دوو رێگای خسته به‌رده‌م كوردستان، یه‌كه‌میان، به‌مووسڵ بوونی شاره‌كانی كوردستان، وه‌رگرتنی مووچه. دووه‌م یان سه‌ربه‌خۆی كوردستان و قوربانی دانی چه‌ند ساڵێك. له ئێستادا كوردستان به‌ره‌و جێگیر بوونی سیسته‌می ئابووری هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌مه‌ش ته‌نها له سه‌ربه‌خۆی كوردستان دا به‌ته‌واوی جێگیر ده‌بێت، چونكه رێگری به‌رده‌م ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆی و جێگیر، ته‌نها كۆت به‌نده یاساییه‌كانی عێراقه، چونكه به‌غدا كێشه‌ی یاسای بۆ فرۆشی نه‌وت و غاز دروست ده‌كات، رێگه له جێگیر بوونی مووچه و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان مڵكه‌چ بكات، كه‌وایه ئه‌وه‌ی روونه، سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌توانێت مووچه جێگیر بكات، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و جاش فكره‌ی كه شین و رۆرۆی مووچه و بژێوی ژیانی خه‌ڵكیه‌تی، رێگری و له‌مپه‌ر و هه‌وڵده‌ره بۆ ناشیرن كردنی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆم و ئازادی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆیه ئه‌م جۆڕ تێگه‌یشتنه، به‌ته‌واوی بۆمان شی ده‌كاته‌وه، كه رێگره‌كانی به‌رده‌م بژێوی ژیانی خه‌ڵك له رێگری ده‌وڵه‌ت و ریفراندۆمدایه، چونكه ئابووری جێگیر له‌كوردستاندا، یان مووچه‌ی جێگیر له‌كوردستاندا، ته‌نها له‌زه‌مینه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندایه، ده‌بێت له‌ژێر كۆت و به‌ندی عێراق رزگاری بێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئیهانه‌ی مووچه بڕینی خه‌ڵكی كوردستانیان به به‌رگی حكومه‌ت تاشیه‌وه‌و رۆژ تا ئێواره شین و رۆرۆی ئازاری خه‌ڵكیانه، رێگریشن له‌به‌رده‌م جێگیر بوونی مووچه خه‌ڵك، به دژایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، كه‌وایه له‌بنه‌ره‌تدا كێشه‌كان چین؟ و كێشه‌ی مووچه له‌كوردستاندا ئه‌و كاته به‌ته‌واو كۆتایی دێت، كه كوردستان له‌زه‌مینه‌یه‌كی دوور له كۆت به‌ندی عێراقدا بژیت، بتوانێت غاز و نه‌وته‌كه‌ی بێ هیچ به‌ربه‌ستێكی یاسایی بفرۆشێت، بۆیه دژایه‌تی كردنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆم له‌بنه‌ره‌تدا دژایه‌تی تێپه‌راندنی قه‌یرانی دارایی و جێگیر بوونی مووچه‌یه”.
ئه‌مه‌شه وا له هێزه‌كانی سلێمانی به‌تایبه‌تی ( باڵێكی یه‌كێتی و گۆران و كۆمه‌ڵ) ده‌كات كه ئاماده نه‌بن بیریش له‌وه بكه‌نه‌وه، له‌حكومه‌ت بێنه ده‌ره‌وه به‌ڵام بۆ گه‌وجاندنی خه‌ڵك وه‌ك ئۆپزسیۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، چونكه باش له‌وه تێگه‌یشتوون، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان و سه‌ركه‌وتنی ئابووری سه‌ربه‌خۆی كوردستان یه‌كسانه به كۆتایی ئه‌وان، بۆیه ده‌یانه‌وێت هه‌ر له‌ناو حكومه‌تدا بمێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئابووری سه‌ربه‌خۆی كوردستان و مووچه جێگیر بوو وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، بلێن ئێمه‌ش له‌ناو حكومه‌تین و بێنه‌وه ژێر سێبه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی حكومه‌ت و خۆیان به پاڵاوانی سه‌ركه‌وتنه‌كه بزانن، ئه‌گه‌ر شكه‌ستیش بهێنێت، بلێن ئێمه ئۆپزسیۆن بووین و هیچ په‌یوه‌ندیمان به‌حكومه‌ته‌وه نه‌بوو، ئالێره‌دا بۆت روون ده‌بێته‌وه، خۆئاماده‌كردنی ئه‌و سێ دورووه‌ی كه له‌ناو گوره‌پانی سیاسی دان باوكی سه‌ركه‌وتنه‌كانن و هه‌ڵاتووی رۆژه ئاسته‌نگه‌كانن، جا ئه‌گه‌ر میلله‌تێك ئه‌وه‌ی بۆ روون و ئاشكرا نه‌بێت شایانی ئه‌وه نیه خزمه‌ت بكرێت”.