ئەنجومەنی باڵای شیعەکان دابەش دەبێت و حه‌كیمیش واز دێنێت

 
عەممار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکان کە هێزێکی گەورەو کاریگەری عێراقە واز لەو هێزه دەهێنێت و حزبێکی نوێ دروست دەکات ئەوەش بەهۆی ئەو دابەشبونانەی کە چەند جارێک ڕووی لەو هێزە شیعیە کردووە.
 
لە بەرامبەردا سەرکردەکانی تری ئەو هێزە نیگەرانی و تکای خۆیان سەبارەت بەو هەوڵەی حەکیم گەیاندۆتە ئێران و بەو مەبەستە چەند ڕۆژێکە لە ئێرانن تا حەکیم پاشگەز بکەنەوە.
 
عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکان پێی وایە قۆناغی دوای داعش جیاوازەو دەبێت بە بەرنامەی جوڵەی نوێی سیاسی مامەڵە لەگەڵ گۆڕەپانی سیاسی عێراق بکرێت و ناکرێت هێزە شیعیەکە پاشکۆی ویلایەتی فەقیهی ئێران بێت.
Back to top button