بەم نزیكانە عێراق مایەپووچ بونی خۆی رادەگەێنێت

خواكوڕك

موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، رایده‌گه‌یه‌نێت: “باوه‌ڕ ناكه‌م سیاسییه‌كان بتوانن قوربانى به‌ كه‌مێك بده‌ن  چ جای قوربانى به‌ زۆر بده‌ن، ئه‌وان كورسییه‌كانیان له‌ نیشتمان له‌ لا گرانتر و به‌نرختره‌، ته‌نانه‌ت له‌ دین و بیروباوه‌ڕیشیان”.
سه‌در ئه‌مرۆ له‌ میانی ووتاری رۆژانی هه‌ینی دا رایگه‌یاند: “سیاسییه‌كان سه‌روه‌ت و سامانى وڵاتیان له‌ نێو خۆیاندا دابه‌ش كرد و ئێستا عێراق نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى، مایه‌پووچ بوونى خۆى ڕابگه‌یه‌نێت”.
هه‌وه‌ها ئاماژه‌ی به‌ خراپی دۆخی دارایی عێراق كردووه‌ و ده‌ڵێت: “ده‌ستگرتنى لایه‌نه‌كان به‌ ده‌ستكه‌وته‌ سیاسییه‌كانى خۆیان و له‌بیركردنى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل، وا ده‌كات پرۆسه‌ى چاكسازى كه‌ عه‌بادى داواى ده‌كات، مه‌حاڵ بێت”.
هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ داوا ده‌كات حكوومه‌ت به‌ ته‌واوه‌تى بگۆڕدرێت و حكوومه‌تێكى ته‌كنۆكڕات پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “پێویسته‌ سیاسییه‌كان دادگایی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌ دزراوه‌ى براوه‌ هه‌موو بگه‌ڕێته‌وه‌”.

Back to top button