هێرش کرایە سەر سەفارەتی ئیسرائیل
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/06/325345654.jpg)
لە عەمانی پایتەختی ئەردەن کرێکارێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر ئەفسەرێکی ئیسرائیل و دواتر کرێکارەکە و هاوڵاتیەکی تری ئەردەنی دەکوژرێن.
دوای ئەوەی هاوڵاتیەکە بە چەقۆ هێرش دکاتە سەر ئەو ئەفسەرە و ئەویش دەستڕێژی گوللەی ئاڕاستە دەکات لە ئاکامدا هێرش کارەکەو هاوڵاتیکی تری ئەردەنی دەکوژرێن.
لە کاردانەوەی ڕوداوەکە حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند هیچ لێپرسینەوەیەک لەگەڵ ئەفسەرەکە ناکەن چونکە خاوەنی پارێزبەندییە.