محمد نوری لە داواکردنی پارە و پۆستەوە بۆ دژایەتی کردن

چاودێرێك
 
هەفتانە کە لە شاشەوە، دەردەکەوت هەندێک کەس وەک ڕۆژنامەوانێکی ناوازەو هەندێکی تریش بە نه‌زان و موستەغیلیان دەزانی،لە ڕاستیدا من پێی مووعجیب بووم تا ئەوکاتەی بومە میوانی بەرنامەکەی لە کەناڵی nrt دوای ئەوەو دیالۆگم لە گەڵ هاوڕێکانم و گێڕانەوەی بابەتەکە بینییم هەمان داواو تکای لەوانیش کردووە.
 
دوای دوو شەو لەبەرنامەکە محمد نوری لە فەیسبوکەکەیەوە نامەی ناردو دوای هەواڵ پرسین لە پلەو کارەکەم و موجامەلە وتی:داوایەکم هەیە بەس نابێت کەس بزانێت،منیش دڵنیام کردەوەو دواتر وتی:من بەڵگەی زۆرم لەسەر….. لایەو دەمەوێت واز لەم دەزگایە بێنم بەڵام دەبێت ژیانم بپارێزن، منیش داوام لێ کرد کەمێ چاوەڕوان بێت و جێی خۆی باشترە، بەڵام ئیلحاحی کرد بۆیە منیش پێم وت هەوڵێکت بۆ دەدەم،دواتر وتی پێویستم بە شتێکە،منیش بەڕێزەەوە ووتم هەرچی بە من بکرێت و دواتر داوای مەبلەغێک پارەی زۆری کردو لەڕاستیشدا من توانای جێ بەجێ کردنی داواکەیم نەبوو،بۆیە داوای لێبوردنم کرد و ئیتر بۆ هەمیشە بێدەنگ بوو.
 
لە دوای چەند ڕۆژێک لەو گفتوگۆیەی من و محمد نوری بەسەرهاتەکەم بۆ دوو هاوڕێی نزیکم گێڕایەوەو وتم حەیفه ئەو کوڕە چالاکەمان لەدەست بچێت،هەردوکیان دایانە پێکەنین و وتیان :داوای چەنێک پارەی لێت کردو چەند پارەت بەقەرز داوەتێ؟
ئیتر تێگەیشتم من چەند هەڵە لێی گەیشتوم و ئەو ڕۆژنامەنوسەش چۆن ویستویەتی من و چەندانی تر بکاتە پرد بۆ وەرگرتنی پۆست و پارە بەڵام نەفامی خۆی و هەڵپەی بۆ پارە لە چەندین کەس ئێستا ناچاری کردووە لەسەر پەتی گوماناوی سەمای پێ بکرێت.
 
Back to top button