كوره‌كه‌ی عه‌لی باپیر به‌وه‌نه‌وشه ره‌شه 2017كه‌ی له‌كۆیه رووداوی هاتووچۆی كرد
كوری عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ئۆتۆمبێلێكی جۆڕی تویوتا_لاندكروزه‌ری مودێل به‌رزی له‌گه‌ڵ ته‌كسیه‌كی جۆڕی تویوتا كرۆلا، تووشی رووداو ده‌بێت له رێگای سه‌ره‌كی كۆیه، له‌ئه‌نجامدا چوار كه‌س، بریندار ده‌بێت، پۆلیسی قه‌زای كۆیه‌ش، ده‌لێـ” ڕووداوەکە لە سنووری ئەوان ڕووی داوە و بەهۆیەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام 4 کەس بریندار بوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی كۆیه راشی گه‌یاند، کە کوڕەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان سەرپێچی لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیدا کردووە و بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆکەوە دەستگیر کراوە، چونكه زۆر تیژره‌و رۆیشتووه”.
هه‌روه‌ها شۆره‌ش كاكه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به میدیاكانی راگه‌یاندووه، رووداوه‌كه له‌سنوری كۆیه روویداوه، به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌س برینداربووه، ”شۆفێری تویوتا لاندکروزەرەکە موخالیف بووە و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوه، هه‌روه‌ها گوتیشی”ئەو شۆفێرە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و هەرچەندە دەشکرێ کە بە کەفالەت ئازاد بکرێت، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دادوەر دەیهێڵێتەوە”.
ئه‌م چوار كه‌سه‌ی كه له رووداوه‌كه بریندار بوونه له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی پاری و سه‌رده‌می شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن له‌سه‌ر حیسابی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی”.