ئاڵا تاڵه‌بانی له‌به‌رده‌م عه‌بادی گوتی سوێندم به‌یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق خواردووه بۆیه ده‌نگ به‌ریفراندۆم ناده‌م
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌مرۆ 24ی 7ی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كوردستان له لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، سوێندم به یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق خواردووه و بۆیه ده‌نگ به ریفراندۆم ناده‌ن”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی ماڵپه‌ری خواكوڕك كه‌وتووه، ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، ئەمرۆ لەکۆبوونەوەی نوێنەرانی کوردستان لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ حەیدر عبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەربارەت بە دەنگدان بە پڕۆژە یاسای تەواوکاری بودجەی ساڵی ٢٠١٧، کە ئەندامی ئەو لێژنەیە نیە و هیچ پەیوەندیەکی بەو کۆبوونەوەیەش نەبووە و هەرلەخۆیەوە لەگەڵ نوێنەرانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە ڕۆیشتووە، بە حەیدەر عبادی ڕاگەیاندووە،(وەک ئاڵا تاڵەبانی ئامادەنیم بەهیچ شێوەیەک دەنگ بە ریفراندۆم بدەم، چونکە من سوێندم خواردووە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەروەری ببپارێزم”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كه كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی و ئاماده‌بووه له‌كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند،ئەمڕۆ دووشەمە 24/7/2017 وەک نوێنەرانی کوردستان لەلێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای تەواوکاری بودجەی ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ حەیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوەو لەبارەی خەرجکردنی بڕەپارەی جوتیاران و پاره‌ی بەشە دەرمانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمانکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن خۆیەوە دڵنیایی و بەڵێنی دا کە پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی (٢٠١٤و٢٠١٥و٢٠١٦) کە بۆ ئەمساڵیش ٢٠١٧ لەیاسای بودجەی ئەمساڵ دیاریکراوە پارەکە خەرج بکات، هەروەها ئەو بڕە پارەیەش کە بۆبەشە دەرمانی هەرێمی کوردستان لەیاسایی ناوبراو هاتووە سەرفبکرێت، ئێمەش وەک نوێنەرانی کوردستان دەنگ بە پڕۆژە یاسای تەواوکاری بودجە دەدەین.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی” بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانیمان بوو، ئاڵا تاڵەبانی کە سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەک ئەندامی لێژنەی دارایی نیەو بە زۆری لەگەڵ ئەو لێژنەی هاتبوو بۆ کۆبوونەوەکە، لەبەردەم حەیدەر عبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: (وەک ئاڵا تاڵەبانی ئامادەنیم بەهیچ شێوەیەک دەنگ بە ریفراندۆم بدەم، چونکە من سوێندم خواردووە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەروەری ببپارێزم) لەبەرامبەر ئەو قسانەی ئاڵا تاڵەبانیش، حەیدەر عبادی پێکەنی و هیچ وەڵامێکی قسەکانی نەدایەوە”.