محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : ریفراندۆم به پێى ده‌ستور قه‌ده‌غه نیه تا سوپاى عێراق هێرش بكاته سه‌رمان
” محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ” سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ، هاوكات یه‌كێكه له فه‌رمانده مه‌یدانیه‌كانى شه‌ڕى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش ، ڕایگه‌یاند ” سوپاى عێراق ناتوانێت بۆ ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ، ڕیفراندۆم به پێى ده‌ستور قه‌ده‌غه نیه تا سوپاى عێراق هێرش بكاته سه‌رهه‌رێمى كوردستان “.
“محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ” رونیشكرده‌وه” له ئێستادا مه‌ترسى پێكدادانى حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه له ئارادا نیه ، چونكه هێشتا زۆر ناوچه ماون ئازاد بكرێن و حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق سه‌رقاڵى شه‌ڕكردنن له‌و شوێنانه ، پێشمه‌رگه هێزێكى قاره‌مان و به‌هێزه‌و سوپاى عێراقیش ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان “.
پێشتر ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى ئێرانى بڵاویانكرده‌وه “محه‌مه‌د حیالى ” وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاندووه كه بۆ ڕێگرتن له دابه‌شبوونى خاكى عێراق ، سوپاى عێراق ئاماده‌كارى به‌كارهێنانى هێزه بۆ هێرشكردنه سه‌رخاكى هه‌رێمى كوردستان و ڕێگه له هه‌ر هه‌ولێكى دابه‌شبوون ده‌گرێت .