شیروان حه‌یده‌رى بۆ مالیكی: ریفراندۆم یاسایی و ده‌ستورى یه‌

“شیروان حه‌یده‌رى ” یاساناس و وه‌زیرى پێشووى دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند ” پرۆسه‌ى ریفراندۆم هه‌م یاسایی و هه‌میش سیاسییه‌ ، له‌ ڕووى یاساییه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وه‌ك هه‌ندێك باسى ده‌كه‌ن گوایه‌ یاساى نییه‌ و پیچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقه‌ ، ئه‌مه‌ ڕاست نییه‌ ، چه‌ندان به‌ڵگه‌ هه‌ن ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ریفراندۆم یاساییه‌ ، یه‌كه‌م له‌ دیباجه‌ى ده‌ستورى عێراقى دا هاتووه‌و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستور یه‌كچارچه‌ى عیراق ده‌پارێزێت ، ئێستاش پێچه‌وانه‌كه‌ى ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یه‌كپارچه‌ى عێراق ناپارێزرێت ، كه‌واته‌ ماف ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌نگیان داوه‌ به‌و ده‌ستوره‌و له‌ عیراق جیاببنه‌وه‌ ،
 
هه‌روه‌ها ده‌لێـ” خاڵى دووه‌میش له‌ ماده‌ى 8 ى ده‌ستورى عێراقى دا هاتووه‌ ، عێراق پابه‌نده‌ به‌ په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، واژۆیشى كردووه‌ گه‌لان بڕیار له‌ چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن ، له‌وانه‌ ڕێكه‌وتنامه‌ى ڤیه‌نناو ڕێكه‌وتنامه‌ى ساڵى 1966 و ڕێكه‌وتنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ، كه‌ باس له‌ بڕیاردانى مافى چاره‌نووس ده‌كات و عێراقیش تێیدا ئه‌ندامه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌ پرۆسه‌ى ریفراندۆم یاسایی و ده‌ستورییه‌و گه‌لى كورستان مافى خۆیه‌تى بڕیار له‌ چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن “.
 
سه‌باره‌ت به‌ قسه‌كانى (نورىمالیكى ) “شیروان حه‌یده‌رى ” گووتى ” خودى مالیكى و حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عێراق له‌ دواى ساڵى 2003 وه‌ پابه‌ندى ده‌ستور نه‌بوونه‌و جێبه‌جێشیان نه‌كردووه‌ ، كه‌واته‌ ئه‌وان پێشێلیان كردووه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانى مالیكى ڕێگاى بۆ هه‌رێم كردووه‌ته‌وه‌و له‌ ڕووى یاساییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌ چاره‌نووسى خۆی بدات “.
Back to top button