بانكی نێوده‌وڵه‌تی لیستی مووچه‌ی نوێ دروست ده‌كات و پاشه‌كه‌وت نامێنێت،
به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی بایۆمه‌تری له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو رایدهگهێنێت”نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار کەس لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارکراون و نزیکەی 10%ی تۆمارکراوەکانیش دوو مووچەیان هەیە. دەشڵێت ئێستا کار لەسەر سیستەمێکی نوێی مووچە دەکرێت، کە پاشەکەوتی تێدا نییە.
سەفین غەفوور، کە هاوکات راوێژکارە لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرای دەکات “ئێستا کار لەسەر سیستەمێک نوێی مووچە دەکرێ، کە پاشەوتی تێدا نەبێ، هیچ مووچەیەکیش لە بنەڕەتی کەمتر نابێ و دەستکاری دەرماڵەکانی خێزان، منداڵ و بڕوانامەش ناکرێت ده‌شلێـ”بەرزترین مووچە نزیکەی هەشت ملیۆن دینارە، کە لە وەزارەتی دادە، بەڵام ئەوە بەبێ دەرماڵەیە (ئەگەرنا مووچەی بنەڕەتی لە سێ ملیۆن و 400 هەزار تێناپەڕێ). نزمترین مووچەش لە وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتیی و ئەوقافە، کە مووچە هەیە 30 هەزار دینارە، هه‌روه‌ها سەفین غەفوور گوتی “بە تەواوی ژمارەکە نازانم، بەڵام مووچەی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دوای پاشەکەوت نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار دینار دەبێت”.لەبارەی جۆری مووچەخۆران، سەفین غەفوور دەڵێت، چوار جۆر فۆڕمیان دابەشکردووە، ئەوانیش فۆڕمەکانی: فەرمانبەر، خانەنشین، خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بوون”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی مالپه‌ری خواكوڕك كه‌وتووه بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه راوێژی چاكسازی له‌سه‌رتاپای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ستپێكردووه، له‌ئێستادا له هه‌وڵی بنیات نانی سیسته‌مێكی نوێی مووچه‌یه، كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی بێت، ئه‌مه جۆڕه سیسته‌مه‌ش له‌لایان خودی بانكی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، بۆ كۆتایی هێنانی به پاشه‌كه‌وتی مووچه، له‌كوردستاندا”.