هۆشیار زێباری ئامادەكارییەكانی ڕیفراندۆم لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای (UN) باس دەكات
بەدەست هێنانی پشتگیری نێودەولەتی و ئامادەكاری بۆ سازدانی ریفراندۆم لە باشوری كوردستان بە مەبەستی سەربەخۆی ئێستا زۆرترین قسەی لە بارەوەدەكرێت ەندامێكی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، پرسی ئامادەكارییەكانی ڕیفراندۆم تاوتوێ دەكات.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە كە پێشوازی لە جۆرجی بۆستن، جێگری نوێنەری تایبەتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە.
ئەوەشی ڕوون كردەوە كە لە دیدارەكەیاندا باسیان لە داهاتووی سازانی نیشتمانی لە كوردستان و عێراق كردووە و پرسی ئامادەكارییەكانی ڕیفراندۆمیشیان بۆ كاتی دیاریكراو كە 25ی ئەیلوولی داهاتووە، خستووەتە بەرباس.
دوای ئەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر، سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد، بە شێوەیەكی فەرمی ئەوە ڕاگەیاندرا كە لەمساڵدا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت.