كۆنفراسێك له كۆنگرێسى ئه‌مريكا بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم به‌رێوه ده‌چێت
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كوردستان، كه‌ناڵی كوردستان 24 و رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، واشنتن تایمز كۆنفراسێك له ناو كۆنگرێس ئه‌مریكا به‌رێوه ده‌به‌ن بۆ پاڵپشتی كردن و لۆبی كردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، هه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تی لۆبی كردن و كار كردن بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان،هاوكات رۆژنامه‌ى واشنتن تايمزى ئه‌مريكی ئه‌م هه‌فته‌يه پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به كوردستان ده‌رده‌كات و بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ده‌نێرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى، به‌ڕێوبه‌رى كه‌ناڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند، ماوه‌يه‌كه له ئه‌مريكا به گشتى و له ناو كۆنگرێس قسه و باس له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كرێت و كوردستان 24 وه‌ك تاكه ميدياى كورديى لێره‌وه كه‌مپينێكى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياندووه و له‌گه‌ڵ واشنتن تايمز ئه‌م هه‌فته‌يه كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له ناو كۆنگرێس ده‌به‌ستێت و گرنگى ئه‌م كۆنفرانسه له‌وه‌دايه بۆيه‌كه‌مجاره له باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه ده‌زگايه‌كى كوردى و ده‌زگايه‌كى ئه‌مريكى له ناو كۆنگرێس كۆنفرانسێك ساز ده‌كرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌وی زایناریه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كۆنفراسه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كۆنفرانسه‌كه كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌يانى تا 04:00ى ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندين به‌رپرسى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى كۆنگرێس تێيدا به‌شدار ده‌بن ئه‌و كۆنفراسه‌ش له‌ژێر ناونیشانی (كوردستان، هاوپه‌يمانى ستراتيژى ئه‌مريكا) ئه‌نجامده‌درێت،هه‌روه‌ها نوره‌دین وه‌یسی گوتیشی”له‌و كۆنفرانسه‌دا ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و كۆنگرێسمانه‌كان و ميدياكاران و چالاكانى مه‌ده‌نى به‌شدارى ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی كوردستان 24 بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ی گوتیشی ” راسته ره‌نگه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك به‌رپرسى ئه‌مريكى له رووى ديپلۆماسييه‌وه بڵێن ئێستا كاتى ريفراندۆم نييه، به‌ڵام تا ئێستا له ناو كۆنگرێس و له ناو به‌رپرسانى ئه‌مريكا هيچ به‌رپرسێك نييه دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بێت،ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مڕۆ كۆنفرانسێكى ديكه له باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه هه‌بوو له ئه‌مريكا و ژماره‌يه‌ك به‌رپرس و كۆنگرێسمان و ميدياكار به‌شدار بوون و هيچ كه‌سێك ناتوانێت دژى ريفراندۆم بێت و پێشنيازيشيان ئه‌وه‌يه بۆ حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان كه دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نه‌بێت.
روونيشيكرده‌وه، له كۆنفرانسه‌كه‌دا شيكردنه‌وه‌ى بايه‌خى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكايه و پێويسته ئه‌مريكا زۆر به توندى پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات و ئه‌و پاشكۆيه‌ى بڵاوده‌بێته‌وه زۆر بايه‌خى ده‌بێت و ئه‌و رۆژنامه‌يه نزيكه له كۆمارييه‌كان و ئه‌وان له كۆنگرێس زۆرينه‌ن و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆ پشتيوانى ناوخۆيى كۆنگرێس بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، هه‌روه‌ها گوتیشی” پێويسته ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وڵاتان تاوتوێ بكرێت و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ين له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز قسه بكه‌ين و دڵنيايى بده‌ين كه ده‌وڵه‌تى كوردستان هۆكارێك ده‌بێت بۆ سه‌قامگيرى و ئاشتيى ناوچه‌كه و هاوكات ده‌بێت ئێمه راى ناوخۆى خه‌ڵكى كوردستان‌مان پێ گرنگ بێت و كه من دڵنيام زۆرينه‌ى ره‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيدان”.