عەمار حەكیم دەستی لە حزبەكەی كێشایەوە

دوای ئەوەی چەند سەركردەیەكی حزبەكەی دەستیان لە كاركێشایەوە بەهۆی كێشەی ناوخۆی حزبەكەی ئەو عەمار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، دەست لە حزبەكەی دەكێشێتەوە و ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دادەمەزرێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 24/ 7/ 2017) عەمار حەكیم، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، لە حزبەكەی كشایەوە.

هاوكات ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕاگەیاند و بە سەركردەكانی حزبەكەشی گوت: ” لە ماڵە گەورەكە یەك دەبیننەوە”.

عەمار عەبدولعەزیز حەكیم ( لەدایكبووی ساڵی 1971) كوڕی عەبدولعەزیز حەكیم، سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و سەرۆكی پێشووی ئیئتیلافی عێراقی یەكگرتووە لە پەرلەمانی عێراق، نەوەی یەكێك لە مەرجەعەكانی شیعەی عێراقە بە ناوی (موحسن حەكیم) كە لە ساڵی 1970 كۆچی دوایی كردووە.

عەمار حەكیم لە ساڵی 2009 دوای ئەوەی باوكی بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد، سەرۆكایەتی حزبەكەی بەدەستەوە گرت و لە ئێستاشدا سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكانە.

 

Back to top button