دوای رفاندنی كچە راگەیاندن كارێك تەرمەكەی لە شوقەیەك فڕەدرا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ گروپێكی نەناسراو كچە راگەیاندن كارێكیان لە بەغدا رفاند سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە تەرمی كچە راگەیاندنكارەكە لە ناو شوقەكەیدا لە شاری بەغدا دۆزرایەوە كە بە چەقۆ كوژراوە.
سۆمەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە كە ناوی نەبردووە، بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی كچە راگەیاندنكارێك لە ناو شوقەكەیدا لە شاری بەغدا دۆزرایەوە.
سەرچاوەكە وتی: “ئاسەواری چەقۆ بە چەند شوێنێكی جیاوازی جەستەی كچە راگەیاندنكارەكەوە هەیە”.
وتیشی: “پێشتر چەندین جار هەڕەشە لەو كچە راگەیاندنكارە كراوە بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی زانراوبێت”.
سەرچاوە ئەمنییەكە راشیگەیاندووە كە “ئەو كچە راگەیاندنكارە وەك یاریدەدەری پێشكەشكاری بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لە مانگی رەمەزاندا دەركەوتووە”.
بەگوێرەی میدیا عیراقییەكان ئەو كچە راگەیاندنكارە ناوی “لولیتا” بووە و لە مانگی رەمەزاندا لە كەناڵی سۆمەریەنیوز بەرنامەی “یاسر MAN”ی پێشكەش كردووە.
هەر ئەمڕۆ لە شاری بەغدا تەرمی پزیشكێكی ئافرەت لەو ناو ماڵەكەی لە بەغدا دۆزرایەوە كە بە چەقۆ كوژرابوو.