سەرۆكی CIA: ئەمریكا سەرقاڵی داڕشتنی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی ئێرانە
كابینەی نوبَی ئەمریكا بە بەراورد لە گەڵ دوو كابینەی پیشوتری ئەمریكا هەڵوێستی توندتر دەردەكەوێت, بە جۆرێك مەترسی لەسەر رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران هەیە, سەرۆكی دەزگای ناوەندی هەواڵگریی ئەمریكا (CIA) ڕای گەیاندووە حكوومەتی ئەمریكا سەرقاڵی داڕشتنی كۆتایی ستراتیژیی خۆیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران.
بەپێی هەواڵی بەشی فارسیی ماڵپەڕی (دەنگی ئەمریكا) مایك پمپیۆ، لە دانیشتنی ساڵانەی ئاسایشی (ئێسپن) لە ویلایەتی (كولرادۆ) هۆشداریی بە ئێران داوە “لە ئەگەری پێشێلكردنی جەوهەری ڕێككەوتنی ناوكی، ڕووبەڕووی دەرەنجامەكانی دەبێتەوە و بەمزوانە ستراتیژیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو وڵاتە گۆرانكاریی بەسەدا دێت و سەرقاڵی ئەم پرۆژەیەین و بەم چەشنە پێش بە نفووز جموجۆڵی ئێران لە ناوچەكە دەگیرێت”.
سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە حكوومەتی ئۆباما لە بەرانبەر ئێران، گوتی: “ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران كە بەمەبەستی سەقامگیریی ناوچە پێشگرتن بە هەڕەشەكانی ئیران بووە، ئامانجی خۆی نەپێكاوە”.
مایك پمپیۆ ڕاشی گەیاند “دەوڵەتی ترەمپ ئامادەیە بۆ پێشگیری لە ئێران و هەڕشەكانی ڕیسك قەبووڵ بكات”
لە درێژەدا گوتیشی “من خاترجەمم دەوڵەتی دۆنالد ترەمپ ئەم توانایی و ئامادەیەی هەیە و كاتێك ستراتیژییەكەمان ئامادە بكرێت، ئەكات گۆڕانكاریی بنەڕەتی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران دەبینن. ئێمە سەرەتا دەستمان پێ كردووە، یەكێك لە كارە سەرەتاییەكانی ترەمپ هاوپەیمانیی وڵاتانی كەناو و ئیسرائیل بوو”.
لە كۆتاییدا گوتوویەتی “دەبێ پیش بە ئێران بگیرێت، چونكە لە ڕێگەی گرووپە تیرۆرسییتەكانی حزبوڵا و میلیشیاكانی دیكەی وەك حەشدی شەعبی لە عێراق و حووسییەكان لە یەمەن و سوپای قودس لە عێراق و سووریا ئاسایشی ناوچەكەی شێواندووە”.