وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆمه‌ڵێك رێنمای نوی ده‌رده‌كات سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پرسه له هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێنماییه‌كی تازه‌ی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، كه له 11 خاڵ پێكهاتوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه تێیدا هاتووه”كه ئه‌نجومه‌نی باڵای بۆردی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌سه‌رپه‌رشتی پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و ئاماده‌بوونی ئه‌ندمانی بۆرده‌كه كۆبووه‌ته‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌ش چه‌ند رێنماییه‌كی تازه سه‌باره‌ت به شێواز و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه.
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه” ڕێنماییه تازه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له 11 خاڵ پێكهاتووه و ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا نابێت زیاتر له75000دینار بدرێت به قورئانخوێنی پرسه‌كه ئینجا هه‌رچه‌ند قورئانخوێن بن به بڵندگۆشه‌وه. هه‌روه‌ها نابێت له پرسه‌دا جگه له قورئان خوێندن هیچ وه‌عز و گوتارێك بدرێت.
له خواره‌وه وێنه‌یه‌ك له ده‌قی ڕێنماییه تازه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڵاوكراوه‌ته‌وه كه رێنماییه‌كان و تێبینیه‌كانی تێدایه:-