ئه‌شواق جاف:پێویسته یه‌كگرتووبین بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر كه‌ركوك هیچی پێ نه‌كرێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت” پێویسته كورد تێكڕا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك گووتار بین، چونكه حكومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت له پرسی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك پێشێلی ده‌ستوور بكات و مافی كورد زه‌وت بكات.
(دكتۆره.ئەشواق جاف) په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراقی رایگه‌یاندوه” له ئێستادا روون و ئاشكرایه كه هیچ متمانه‌یه‌ك له نێوان هێزه عێراقییه‌كان نه‌ماوه، بۆیه كورد له به‌غدا گرنگ و پێویسته زۆر به وریایی و ووردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌سه‌ر كورد فه‌رز نه‌كرێت و ماده‌ی37ی ده‌ستووری عێراقی به‌شیوه‌یه‌ك دابڕێژرێت، كه مافی هاووڵاتیانی كه‌ركوكی تێدا بپارێزرێت و زامنی بكات.
جاف زیاتر گوتویه‌تی” عێراق مه‌به‌ستیه‌تی مافێك داگیربكات، كه له ئه‌سڵدا هی ئه‌و نیه و بۆیشی نیه بیكات به‌هی خۆی، ده‌یه‌ویت له رێگای ئه‌و یاسایه‌وه ده‌ستڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت قبوڵ نه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌وان لاوازن له ئه‌نجوومه‌نی پاریزگا چونكه زۆرینه‌یئ ه‌ندامان كوردن، به‌ڵام ئه‌بێت زۆر وریا بین و ئێمه یه‌ك ده‌نگ بین،بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوكیش هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت و هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عێراق.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه له كۆتاییدا رایگه‌یاندوه “پێویستە دیراسەتێکی ورد لەگەڵ بۆردی یاسایی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بۆردی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری کەرکووک بکرێت، دواتر مادەی 37 پەسەند بکرێت.