گۆڕان كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت و تا دێت ده‌نگی ناره‌زای به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه
پاش كۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری پێشووی گۆران، له ئێستادا بزووتنه‌وه‌كه سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یه، تاكه كاندیدیش بۆ پۆستی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه (عومه‌ری سه‌ید عه‌لی)ه.
وا بریارە ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 25/7/2017 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران كۆببیتەوە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی هەڵدەبژێرێت و عمری سەید علیش تا ئێستا بێ ركابه‌ره و تاكه كاندیدی بزووتنه‌وه‌كه‌یه بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و گۆران رێكخه‌ری نوێی دیاریده‌كات ده دوه‌م رێكخه‌ره پاش نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌كه و به‌رپرسی ژووره‌كان، كه تا ئێستا 20 كه‌س خۆی كاندید كردووه بۆ پۆستەكانی خانەی ڕاپەراندن كە رێكخەری گشتی گۆرانیش یەكێك دەبێت لەوانەو بەڵام ئەمڕۆ دوو كەسیان كشانەوە،هه‌روه‌ها ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن و رێكخەری گشتی هەڵده‌بژێردرێت كە ژمارەیان 6كەسە.
چاودێرێكی سیاسیش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه” كه بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌روات و ئه‌وه‌ی ده‌كرێ هه‌ڵبژاردن نیه، به‌ڵكو خۆ سه‌پاندنه و هیچ كات ئه‌مه جیاوازی نیه له حزبه‌كانی تر، چونكه هه‌ر كۆنه یه‌كێتییه‌كانی پێشوو ده‌بنه‌وه به مه‌كته‌ب سیاسی و سكرتێر و رێكخه‌ر، كه‌واته هه‌ڵبژاردن ئاوا ناكرێت، له نێو بزووتنه‌وه‌كه‌ش ده‌نگێكی ناڕه‌زای زۆر په‌یدا بووه، به‌تایبه‌ت له لایی چینی گه‌نجانی گۆران و كۆنه ئیسلامییه‌كان كه بۆیان نیه به پاساوی ئه‌وه‌ی پۆستی حومی و په‌رله‌مانیان هه‌یه، بێ به‌شكراون له خۆ كاندید كرد بۆ هه‌ر پۆستێك، ئه‌گه‌ری قڵیشانه‌وه‌ی بارودۆخی نێوخۆی گۆرانیش له ئارادایه و دۆخی گۆران تا دێ خراپتر ده‌بێ.