یانه‌ی میلان باس له بومه‌له‌رزه ده‌كات به كڕینی هێرشبه‌رێكی سوپه‌ر
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له زاری به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی، رایدهگهێنێت” بۆندی داهاتوومان وه‌كو بۆمب وایه له ئیتاڵیا و بومه‌له‌رزه درووست ده‌كات، كه كه‌س چاوه‌ڕوانی ناكات.
(مارکۆ فاسۆنی) بەڕێوەبەری کارەکانی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی تەئکیدی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیان کڕینی هێرشبەرێکی سوپەرە، ناوبراو ئه‌وه‌شی گوت” كه له پێشوودا ئێمه ئامانجمان كڕینی یه‌كێك له یاریزانان (مۆراتا یا ئۆبامیانگ یا بیلۆتی) بوو، به‌ڵام له ئێستادا گرێبه‌ستێكی تر چاوه‌ڕوانی هانده‌رانی یانه‌ی میلان ده‌كات كه وه‌كو بومه‌له‌رزه وایه و ئیتاڵیا ده‌هه‌ژێنێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” یانەى میلان زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆی لە کرینی یاریزان خەرج کردوەو توانیویشیەتی 10 یاریزانی نوێ بکڕێت، چاوه‌ڕوانده‌كریت چه‌ند یاریزانێكی تریش بكڕێت بۆ به‌هێزتركردنی پێكهاته‌ی یانه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی نوێ.