ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌م ووڵاته‌ 7 هاووڵاتی سڤیلی كووشت

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 25/7/2017 له‌ ووڵاتی میسر و شاری سینا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، 7 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ قوربانی و چه‌ند كه‌سیكیش بریندار بوون.

سوپاى میسر له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند” ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه25/7/2017  به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، ‌٧ هاووڵاتی سڤیل له‌ ناوچه‌ی سینا گيانيان له‌ده‌ستدا، چه‌ند كه‌سیكی تریش بریندار بوون.
گوته‌بێژ به‌ ناوی سوپای میسر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ “ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی گرووپێكى ته‌كفيرى‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپا ته‌قیيه‌وه‌ و بووه‌ هۆى گيان له‌ده‌ستدانى٧ هاووڵاتی سڤیل.

به‌ پێی گوته‌ی گوته‌بێژی سوپای میسر” تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ كێ له‌ پشت ته‌قانده‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌وه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ كرده‌یه‌كی تیرۆریستیه‌ و رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان ئه‌نجامیان داوه‌.

Back to top button