كه‌ركووك: برای به‌رپرسێكی پارتی تیرۆر ده‌كرێت و برایه‌كی تریش بریندار ده‌كرێ
شه‌وی رابردوو له شاری كه‌ركووك، ده‌سترێژی گولله، كرایه سه‌ر ماڵی به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان برایه‌كی به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی تیرۆر ده‌كرێت و برایه‌كی تریشی بریندار ده‌بێت”.
به‌پێی هه‌واڵێكی (كوردستان24) دوینێ شه‌و له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله له شاری كه‌ركوك گه‌ره‌كی عه‌سكه‌ری، برایه به‌رپرسێكی پارتی له شاره‌كه تیرۆر ده‌كرێ و برایه‌كی تریشی بریندار ده‌كرێت، دوو باركه نێویان (ئازاد و ریازه) كه برای (محه‌مه‌د خورشید) به‌رپرسی رێكخراوی ئاشتی لیژنه‌ی ناوچه‌ی5ی كه‌ركوكن، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان ته‌قه‌یان لێكراوه و ده‌ست به‌جێ (ریاز) تیرۆر ده‌كرێ و (ئازاد)یش بریندار ده‌بێ، ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش له لایه‌ن چەند كەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلێكی نەناسراوە تەقەیان لێكراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئیستا بكوژان ده‌ستگیر نه‌كراون و هه‌ڵهاتوون، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش تا ئه‌م ساته بێ ده‌نگن.