گۆڕان له دیموكراسی و ئازادی سیاسی دا 150ساڵ پاش دیموكراسی حزبی پارتی دێت
له سه‌ره‌تای مانگی 7ی ساڵی 2009 گۆڕان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد به‌لیستێكی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد، كه نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووه‌ی گۆڕان، له 11ی مانگی چواری 2009 له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(شەرق ئەلئەوسەت) رایگه‌یاند كه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گه‌رانه‌وه‌ی تێدا نیه، به‌لیستێكی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئه‌وه‌بوو له هه‌ڵبژاردنی مانگی 7ی ساڵی 2009 وه‌ك لیستی گۆڕان 25 كورسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست هێنا و له 31ی 5ی 2010 مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی، له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ وه‌رگرت”.
گۆڕان له‌ژێر رۆشنای سه‌روه‌ری دیموكراسی و ئازاده‌ی سیاسی بانگه‌شه‌ی حزبی خۆی ده‌ست پێكرد، كه تا چڕكه ساتی ئێستا گۆڕان له‌نێوان ریفۆرم و شۆڕهشدا، نه‌یتوانیوه خۆی یه‌كڵا بكاته‌وه، به‌ڵام دروشمه زاڵه‌كانی گۆڕان كه به‌رده‌وام سه‌د باره و هه‌زار باره كراونه‌ته‌وه، ئازادی سیاسی و دیموكراسی و مۆدێل بوونێكی حزبی له باشوری كوردستان جیاواز پێناسه ده‌كرا، كه یه‌ك كۆنگره‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌ست، به‌ڵام هیچ رۆشنایه‌ك له‌سه‌ر جۆڕ سیسته‌می ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئاشكرا نه‌بوو، كه بانگێشه‌ی دیموكراسی و ئازادی سیاسی، تێدا روون بكرێته‌وه، تا كۆچی دوایی نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، له نامه‌یه‌كدا كه پێشتر له‌لایان هه‌ڵسوراوێكی گۆڕان عه‌دنان عوسمان ئاشكرا كرابوو، كه له مناقه‌شه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ نه‌وشێروان مسته‌فادا له‌سه‌ر جۆڕ سیسته‌می گۆڕان، ده‌لێـ” رێكخه‌ری گشتی گۆڕان پاش نه‌وشێروان مسته‌فادا ناتوانێت جێگای نه‌وشێروان مسته‌فا بگرێته‌وه، چونكه ناتوانێت بێ خانه‌ی راپه‌راندن بریار بدات، ئه‌مه‌ش له‌ده‌ستووری گۆڕاندا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌و مۆدێله‌ی حزبیه له‌لای نه‌وشێروان مسته‌فا گونجاو تر بووه، وه‌ك ده‌لێت گۆڕان ده‌رفه‌ت به خوێنی تازه و ده‌مووچاوی تازه ده‌دات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ئه‌زموونه‌كان! كاره‌كان ده‌بێت راپه‌رێنن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” نەوشیروان لە نامەیەکدا ئاوا باس لەم پرسە دەکات،مێژوی نامەکە ٢٥/١/٢٠١٧ یە: ئاڵوگۆڕ لە هەیکەلی سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان دا، لە چاو هەمو حیزب و رێکخراوەکانی تری کوردستان دا ئاسانترە. ئەوەشمان لە ئەنجامی شیکردنەوەی تەجروبەی هەمو حیزبەکانی تر دەرهێناوە. بۆ ئەوەی سەرکردایەتی نەبێتە مۆتەکەی سەر لەشی حیزب. بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی پێویستمان بە بەستنی کۆنگرە نیە!! وەکو حیزبەکانی تر، جڤاتی نیشتمانی بە شێوەیەکی ئاسۆیی لە هەمو باژێڕەکانی کوردستان و، لە ناو رێکخراوەکانی تاراوگە هەڵئەبژێردرێ. ئەوانیش بێ ئەوەی پێویستیان بە بەستنی کۆنگرە بێ رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵئەبژێرن. ئیستاش جڤاتی نیشتمانی بە هاوکاری و هاوئاهەنگی ژورەکان، و جڤاتی گشتی، ئەتوانن کەسێک لە خۆیان یا لە کادر و هەڵسوڕاوانی دەرەوەی خۆیان هەڵبژێرن بە رێکخەری گشتی و، ئەندامانی خانەی راپەڕاندن هەڵبژێرن”.
له‌باره‌ی ئه‌و جۆڕه فۆرمه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا دا ئیسماعیل رواندوزی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بووك له‌و باره‌یه‌وه له‌ژێر ناونیشانی بزووتنەوەی گۆڕان و مەهزەلەی “هەڵبژاردنی ناوخۆیی” دهنووسێـ” دیقەتبدەن و باشیش دیقەتبدەن. بزووتنەوەی گۆڕان ناوی مەهزەلەی ئێستای ناوخۆی خۆی ناوە “پڕۆسەی هەڵبژاردن”. ئاخر پێم نا‌لێن قەرارە کێ هەستێ بە “هەڵبژاردنی کێ”. ئێ خۆ ئێوە گروپێکن کە هەر خۆتان هەلدەستن بە هەڵبژاردنی خۆتان. ئینجا لە هەمووی مەهزەلەتر ئەوەیە کە “عومەری سەید عەلی” تاکە کاندیدی ڕیکخەڕی گشتییە. ئاخر لە دونیای لۆژیکی “دیموکراسی” بووە[ بێجگە لە “دیموکراسی گۆڕان: تەبعەن] پۆستێک یەک کاندیدی هەبێت و پێشی بڵێن “پرۆسەی هەڵبژاردن”. ئینجا کۆمیدیای هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی گۆڕان ئەوەبوو کە ماوەی دووهەفتەیە تکاوڕجا لە “قادری حاجی عەلی” دەکرێ خۆی بۆ پۆستی ڕێکخەر لە بەرامبەر عومەری سەید عەلی هەڵنەبژێرێ. ئەوەیە لوتکەی مەهزەلە. بزووتنەوەی گۆڕان لە مەسەلەی “دیموکراسی” خۆی بە “پڵنگ” پیشاندا بەس لە حەقیقەتدا ‘پشیلەش” دەرنەچوو.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئه‌م جۆڕ فۆرمه‌ی كه عه‌دنان عوسمان باسی ده‌كات، رێك له‌و فه‌نته‌ڵۆسه ده‌چوو كه وه‌ختی خۆی درامایه‌كی میدیایی بوو، چونكه هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆنگره پێشكه‌وتوو ترین جۆڕی فۆرمی دیموكراسیه، ئه‌وی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن، له حزبه شموڵیهكانی ستالینی و دیكتاتۆری و فاشیه‌كاندا، به‌رجه‌سته‌یه، كه رێك 100 ساڵ له پاش یه‌كێتیه و 150 ساڵیش له‌پاش پارتیه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا شایه‌دحاڵی دیمه‌نه‌كانی ناو گۆڕانه، له‌وه تێده‌گات ئه‌م حزبه له‌هه‌موو شتێك درۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد، له هه‌ڵبژاردنی رێكخهردا ئه‌و حزبه پشتی حزبه دیكتاتۆره‌كان و ستالینی و فاشیه‌كانی شكاند، به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ر بنه‌ما یه‌ك كاندید و پارانه‌وه، له كاندیدی تر كه خۆی كاندید نه‌كات، به یه‌ك كاندید به‌شداری كردن، رێك ئه‌و فهنتهلۆسهیه كه پێی ده‌لێن جیاواز، له‌باره‌ی خانه‌ی راپه‌راند، چاودێرانی سیاسی پێان وایه گۆڕان ده‌یه‌وێت ده‌مووچاوی به‌بنه‌ماڵه بوونی خۆی بشارێته‌وه له‌ژێر ناوی ئه‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی كه گۆڕان ناوی لێناوه جیاواز، كه ئه‌ویش نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كۆنگره، هه‌ر راسته‌وخۆ گرۆپێك خۆیان هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه و ناویشیان له‌خۆیان ناوه جیاواز له مه‌كته‌بی سیاسی تهقلدیهكان، ئاخر ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی ته‌قلیدیه‌كان به كۆنگره هاتبن و ئێوه له‌ناو خۆتان بهتهسیكه ئه‌وان ته‌قلیدی بن ئێوه فاشیه‌ت و دیكتاتۆر و ستالینین”.