به‌په‌له‌: تاقه‌ كاندیده‌كه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ركه‌وت

ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێكخه‌ری گشتی خۆی به‌ یه‌ك كاندید بۆ هه‌ڵبژاردن یه‌كڵاكرده‌وه‌، كه‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بووه‌ رێكخه‌ری گشتی گۆڕان پاش كۆچی دوای نه‌وشێروان مسته‌فا، له‌ یه‌كه‌م گوتاری دا رایگه‌یاند، كه‌ گۆڕان پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر یه‌كرێزی نه‌ته‌وه‌ی كورد”.

پاش هه‌ڵبژاردنی وه‌ك رێكخه‌ری گشتی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو رێكخه‌ری گشتی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا، كه‌ خۆی تاكه‌ كاندیدی رێكخه‌ر بوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، گوتارێكی له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی پێشكه‌ش كرد، له‌ گوتاره‌ نووسراوه‌كه‌ی دا، رایگه‌یاند، كه‌وانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر رێبازی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سیاسه‌تدا، گوتیشی پێداگری ده‌كه‌ین له‌ یه‌كرێزی هێزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان،

شایانی باسه‌ عومه‌ر سه‌دی عه‌لی و خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان به‌پێی سیسته‌می گۆڕان به‌بێ كۆنگره‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت، واتا له‌ناو گروپێكی دیاری كراوی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت”.

Back to top button