خواكوڕك نه‌خشه‌ی گۆڕانی راسته‌قینه‌ له‌لایان چیا نه‌وشێروان مسته‌فاوه‌ دارێژراوه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه‌ ئێستا له‌سه‌ركردایه‌تی گۆڕان و رێكخه‌ردایه‌، پرۆژه‌ی چیا نه‌وشێروان مسته‌فایه‌، كه‌ به‌هاوكاری نه‌وشێروان مسته‌فا بۆ پاش نه‌وشێروان مسته‌فا دانراوه‌، كه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و نه‌خشیه‌ له‌ هه‌نگاوی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌راندن و رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، له‌ كۆنگره‌ له‌لایان نه‌وشێروان مسته‌فاوه‌، نه‌خشه‌ سازی بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆیدا سه‌ركردایه‌تی گۆڕان له‌ژێر ده‌ستی كوره‌كانی بمێنێتوه‌وه‌، سه‌ركردایه‌تی و هاوڕكانی نه‌وشێروان مسته‌فا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی هاوسه‌نگه‌ر بوونه‌، یارمه‌تی ده‌ر  و  هاوكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی پاش نه‌وشێروان له‌و چوارچێوه‌یه‌ دا بمێنێته‌وه‌”.

به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان هه‌ریه‌كه‌ له‌( جەمال حاجی محمەد بە سکرتێری جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرا و ٣٩ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٦ دەنگ، محەمەد تۆفیق ڕەحیم بە سکرتێری کاروبارى ژوورەکانى گۆڕان هەڵبژێردرا و ٣٤ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٦ دەنگ، عوسمان حاجی مەحمود بە سکرتێری کاروبارى باژێڕەوانەکانی گۆڕان هەڵبژێردرا و ٤٥ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٦ دەنگ، جەلال جەوهەر بە سکرتێری کاروبارى فراکسیۆنەکانى گۆڕان هەڵبژێردرا و ٣٧ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٦ دەنگ،شۆڕش حاجی بە سکرتێری کاروبارى خەڵک هەڵبژێردرا و ٣٤ دەنگی بەدەستهێنا  لە کۆی ٥٦ دەنگ.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی ماڵپه‌ری خواكوڕك كه‌وتووه‌، عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە ٣٨ دەنگی بەدەستهێنا لە کۆی ٥٦ دەنگ، كه‌ ده‌رچوونێكی لاواز بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌هه‌ڵوێستێكی لاواز بمێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ خۆی تاقه‌ كاندیدی گۆڕان بووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌باڵی گه‌نجانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هه‌یكه‌لیه‌ی ئێستا گۆڕان له‌ هه‌ردوو كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فاوه‌، ده‌ستپێده‌كات وه‌ك بریار ده‌ر، و له‌رێگای عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی ئاراسته‌ ده‌كرێت، و له‌ رێگایی خانه‌ی راپه‌راندن، له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جەمال حاجی محمەد ،محەمەد تۆفیق ڕەحیم،  عوسمان حاجی مەحمود،  جەلال جەوهەر ، شۆڕش حاجی، ببنه‌ جێبه‌جێكاری بریاره‌كان”.

 

Back to top button