سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كرد
ئه‌مرۆ 25ی 7ی 2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد، له پهیوهندیهكهدا بارزانی”هیوای خواست هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێکخەری گشتیی نوێی گۆڕان دەکات
رۆژی سێشەممە 25ـی7ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە ڕێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هیوای خواست هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.