به‌س بۆبینینی ده كه‌سایه‌تی ئه‌مریكی شاسوار عه‌بدولواحید به‌هاوكاری كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی سێ ملیۆن دۆلاری داوه
به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئارتی و كۆمپاینای نالیا ( شاسوار عه‌بدولواحید) له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا دوو سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كردووه، به‌هاوكاری كۆمپانیایی مێرکۆری (Mercury) به بڕی سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی چاوی به‌چه‌ند كه‌سایه‌تی ناوه‌ندی ئه‌مریكی كه‌وتووه، كه له میدیاكه‌ی دا بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسی به‌كاری دێنێت”.
به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ری(ئیراک بیزنس نیوز) كه ماڵپه‌رێكی بازرگانیه، شاسوار عه‌بدولواحید، به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا و كه‌ناڵی ئێن ئارتی ، بۆ چاوپێكه‌وتن به به‌رپرسانی ئه‌مریكا و دانیشتن له‌گه‌ڵیان، به‌هاوكاری كۆمپانیای مێرکۆری (Mercury) كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیه، بڕی 3 ملیۆن دۆلاری سه‌رف كردووه تا چاوی به‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا بكه‌وێت، بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسی به‌كاریان بهێنێت”.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان، هه‌وڵه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید كه له‌ئه‌مریكا ده‌یدات، له دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خۆیان ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌میان دژایه‌تی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خۆپێشاندان وه هه‌نگاوێك بۆ دروست كردنی لیستێكی سیاسی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌م دژایه‌تی كردنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری ئەیال فرانک، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای مێرکۆری ئەو هەوڵە دەدات، کە ئەیال فرانک ئامۆزای شێری کراهامی هاوسەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و ئەگەری ئەوەش هەیە لەرێی قوباد تاڵەبانییەوە فرانکی ناسیبێت، له‌رێگای ئه‌و كۆمپانیایه كه به‌بڕی سێ ملیۆن دۆلار رێكه‌وتوون له سه‌ر بینینی 10 كه‌سایه‌تی كه له‌ناویاندا، چه‌ند كۆنگرێس مانی ئه‌مریكیش هه‌یه”.
به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئارتی شاسوار عه‌بدولواحید، كه به‌رده‌وام له‌كه‌ناڵه‌كه‌ی بانگێشه‌ی ئازاره‌كانی خه‌ڵك له بێ مووچه‌یی ده‌كات چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تری له‌سه‌ر ئاشكرابووه، وه‌ك پێدانی 87 ملیۆن دۆلار له‌لایان مالیكی و زه‌وتكردنی مافی پشكه‌كانی چاڤی لاند و له‌ئێستاشدا له ئه‌مریكا بۆ بینینی ته‌نها ده كه‌سایه‌تی كه له‌رێگای كۆمپانیایی مێرکۆری (Mercury) له ئه‌مریكا ده‌یدات، بڕی 3 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته ئه‌و كۆمپانیایه”.