ناكۆكیه‌كانی ناو گۆڕان به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ ده‌روات

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 25ى 7ى 2017 دواى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى چوونه‌ نێو خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام هیچ گه‌نج و ئافره‌تێك له‌و كێبڕكێ یه‌ ده‌رنه‌چوون ، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ى ڕه‌خنه‌ى گازنده‌ى هه‌وادارو لایه‌نگرانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان .
 
هه‌ڵسوڕاوێكى گه‌نجى نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت به‌ خواكوڕك ى ڕاگه‌یاند ” جێى ناڕه‌حه‌تى من و زۆرینه‌ى كادیرانى گه‌نجى نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌ كه‌له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌گه‌نج نه‌ئافره‌ه‌ت نه‌چوونه‌ خانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ، كه‌وایه‌ له‌ ناو یه‌كێتى دریژه‌ به‌ خه‌بات بدرێت باشتره‌ كه‌ سه‌ركرده‌ كۆنه‌كانى یه‌كێتى سه‌ركردایه‌تى گۆڕان بكه‌ن ، بڕیار نه‌بوو گه‌نج له‌ نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌راوێز بخرێت “.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌ى نێو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان گوتیشى ” پێویسته‌ گه‌نج له‌ ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارى و رۆڵى هه‌بووایه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تاى دروستبوونى قه‌یران و كیشه‌یه‌كى ترى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌ “.
 
هاوكات له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خانه‌ى ڕاپه‌راندن له‌ نیو بزوتنه‌وه‌ى گۆران ، ره‌خنه‌ى هه‌وادارو لایه‌نگرانى بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فیسبووك ده‌ستى پێكردو زۆرینه‌ى لایه‌نگرانى گۆران نوسیبویان ” ئه‌مه‌ گۆرانكارى ریشه‌ییه‌ ، له‌ ناو خۆمان گۆرانكاریمان پێنه‌كرا ، چۆن ده‌توانین له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى كیبڕكێ بكه‌ین بۆ گۆرانكارى “.
Back to top button