له‌مه‌و دوا نابێت قورئان خوێن له پرسه‌كان پاره وه‌ربگرێت
به پێى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، دواى زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى بۆردى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف به‌سه‌رپه‌رشتى (پشتیوان صادق عبدالله ) وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیى به‌وه‌كاله‌ت و به ئاماده‌بوونى ( عیزه‌دین جه‌بارى ) به‌ڕێوبه‌رى گشتى كارگیڕى و دارایی به وه‌كاله‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى باڵاى بۆردى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى ، سه‌باره‌ت به پرسه كۆبونه‌وه .
دواى گفتوگۆیه‌كى چڕ‌و وورد و ئه‌نجامدانى ڕاپرسى فراوان له نێوان مامۆستایانى ئاینى و كه‌سایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڕیار درا له‌مه‌ودوا به‌ڕێوه‌چوونى پرسه له هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه بێت :