ئیبراهیمۆڤیچ و مۆرینۆ بۆ سێیه‌م یاری سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

خواكوڕك
بۆ سێهەم یاری فەرمی لەسەریەک ئیبراهیمۆڤیچ توانی گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ مان یونایتد و بردنەوەیەکی دیکەی گرنگ پێشکەش بە شەیتانەسوورەکان بکات تاوەکو بەشێوەیەکی کاتی بچنە پێشەنگی ڕیزبەندی پریمەرلیگەوە.
شه‌وی رابردوو لە یەکەم یاری هەفتەی دووەمی پریمەرلیگ، مان یونایتد توانی بە ئاستێکی بەرزەوە لە ساوسهامپتۆن بباتەوە بە دوو گۆڵی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جاره‌ مۆرینۆشی بێ به‌ش نه‌كرد له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناو، كاتێك بەم بردنەوەیەش مۆرینهۆ بوو بەیەکەم ڕاهێنەری مان یونایتد لە 79 ساڵی ڕابردوودا کە بتوانێت لە 3 یاری فەرمی سەرەتایدا لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

Back to top button