له‌هه‌ولێر گۆڕانكاری ده‌كرێت، شاره‌وانیه‌كان بچووك ده‌كرێنه‌وه‌

 
له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆ 25ى 7ى 2017 پارێزگاى هه‌ولێردا بڕیار درا به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌شت شاره‌وانى هه‌ڵبوه‌شێنریته‌وه‌ و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بخرێنه‌ سه‌ر میلاكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر”.
 
“عه‌لى رشید ” سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ” له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ پێى پرۆژه‌یه‌كى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر (8) هه‌شت به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شاره‌وانى له‌ قه‌زاو ناحیه‌كانى نزیك شارى هه‌ولێر له‌ سنورى ئه‌و پارێزگایه‌ هه‌لبوه‌شێته‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ ( كانى قرژڵه‌ ، سێبیران ، داره‌توو ، كه‌سنه‌زان ، پیرزین ، شاوێس ، بنه‌سڵاوه‌ ، به‌حره‌كه‌ ، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ى پشتێنه‌ى سه‌وزى یه‌كه‌م”.
 
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو ” كه‌ ئێستا هه‌ولێر شه‌ش شاره‌وانى هه‌یه‌ ، سێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ترى بۆ زیاد ده‌كرێت و ده‌بێته‌ (9) نۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شاره‌وانى ، ئه‌و شوینانه‌یشى كه‌ شاره‌وانیه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ له‌مه‌ودوا سوود مه‌ند ده‌بن له‌ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر “.
Back to top button