ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ربێت ده‌بێت شاسوار به‌تۆمه‌تی جاسوسی به‌سه‌ر وڵات دادگایی بكرێ

به‌ پێى ڕاپۆرتێكى ماڵپه‌رى ( ئیراك بزنس نیوز ) “شاسوار عبدالواحید ” خاوه‌نى كۆمپانیاى نالیا زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا به‌ بڕى (3) ملیۆن دۆلار ئه‌نجام داوه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى بانگه‌شه‌ى سیاسى وهاوكاتیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى به‌ناوى ( میركورى ) ڕێكه‌وتووه‌ بۆدروستكردنى كه‌مپینێك به‌مه‌به‌ستى دژایه‌تیكردنى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان .
 
له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى “شاسوار عبدالواحید” خاوه‌نى كۆمپانیاى نالیا “مه‌دحه‌د سلێمان ” ڕاوێژكارى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند ” به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یاساو ده‌وڵه‌ت سه‌روه‌ر بێت ، ناكرێت كه‌سێك له‌ ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌تى حكومه‌ت و به‌رنامه‌ى هه‌رێمى كوردستان ، به‌ ئاره‌زوى خۆى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتان ببه‌ستێت ، چونكه‌ هه‌ندێك جار ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ زیانى زۆر به‌ پێگه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت ، هه‌ندێك جار ده‌بنه‌ هه‌وڵى دژ به‌ دژى خه‌ڵكى كوردستان ، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ڕوبه‌ڕوى دادگاو یاسا بكرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت “.
Back to top button