ئێران بەم ڕێگەیە میلیشیاکان دەگوازێتەوە
پێگەی ئەلیکترۆنی war reports بڵاوی کردەوە کە ئێران شەوانە لە ڕێگەی فڕۆکەی مەدەنیەوە بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی میلیشیا شییعیەکان بۆ وڵاتی سوریاو لەناو خۆی سوریاش بە هەمان ڕێگە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەیانگوازێتەوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە فڕۆکەخانەی ماهانی مەدەنیەوە لە شاری ئەهواز میلیشیاکان ڕەوانەی سوریا دەکرێن و چەند وێنەیەکیشی لەو ڕووەوە بڵاو کردۆتەوە.
فڕۆکەخانەی ماهان لەشاری ئەهواز جگە لە گەیاندنی میلیشیا شیعیەکان لە ساڵی ۲۰۱۱ ەوە بەردەوامە لەو کارەو بەو هۆیەشەوە خراوەتەوە لیستی کۆمپانیا سزادراوەکانەوە لە لایەن ئەمریکاوە”.