یەكگرتوو قسەكانی شاسوار عەبدولواحید بەدرۆ دەخاتەوە

 

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید، لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم راگەیاند و گوتیشی یەكگگرتوو دژ بە ریفراندۆمە, سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان قسەكانی خاوەنی كۆمپانیای (نالیا)ی بە درۆ خستەوە و جەختی لەوە كردەوە كە یەكگرتوو لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستان دایە.

 

سۆران ئەحمەد، ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕاگەیاند، كەناڵی (ئێن ئاڕ تی)ی بەناوی شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی كەناڵەكەوە هەواڵێكی ڕاگەیاندووە كە ئەو كەسە هەڵمەتێكی پروپاگەندەی دژی سەربەخۆیی كوردستان دەست پێكردووە و بانگەشەی ئەوەشی كردووە كە ”خەڵكی سەر بە هەر پێنج حزبە سەرەكییەكەی هەرێمی كوردستانی تێدایە“.

 

ئەو سەركردەیەی یەكگرتوو جەختی لەوە كردەوە: ”ئەم ھەواڵە چەواشەكارییە و بەھیچ شێوەك كەسی یەكگرتووی تێدا نییە، مەبەستی شاسواریش ھەڵمەتی ھەڵبژاردنە”.

 

دووپاتیشی كردەوە: ”ھەڵوێستی یەكگرتووی ئیسلامی لەبارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانەوە ڕوونە و لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانە“.

Back to top button