شاسوار عه‌بدولواحید: هه‌موو سه‌روه‌ت وسامانم دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌كار ده‌هێنم

خاوه‌ن كۆمپانیای نالیا كه‌ پێشتر 87 ملیۆن دۆلاری له‌ نوری مالیكی وه‌رگرتبوو، له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه‌ی (ئێن ئارتی) كه‌مپینی دژه‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستانی راگه‌یاند و گوتی” هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانم دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌كار ده‌هێنم رێگا ده‌گرین له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.

كه‌ناڵی ئێن ئارتی پێشتر به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی ده‌ست پێكردبوو، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌لایان به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌، بۆ دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه‌مپیتی دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی راگه‌یاند، گوتی هه‌موو سه‌ر و ماڵم له‌دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌كار ده‌هێنم، وه‌ رێگری ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئه‌گه‌ر رێگریش نه‌كرا، ئه‌وه‌ كه‌مپینی نا بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌رێوه‌ ده‌به‌م”.

سۆران سێوکانی، نووسەر و شارەزای سیاسی  له‌ و باره‌یه‌وه‌، رایگه‌یاند” ئەو هەڵمەتی پروپاگەندەیەی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا) دژی سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێ کردووە، ”ئاشکرایە دەستێکی لە پشتە و بیروڕا نییە و بە دڵنیاییەوە شیرینییەکەی پێشەکی وەرگیراوە، ھەروەھا ئەو قسە و ھەڵوێستەی ئەو دەبێتە بەڵگەی ڕاستبوون و سەلماندنی ھەموو ئەو قسانەی کە دەکران، سەبارەت بەوەی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن نوری مالیکییەوە پشتگیری دەکرێت و پارە لەو وەردەگرێت و ئاشکرایە دەستێک یاری پێ دەکات، هه‌روه‌ها بە بڕوای سێوکانی، مەبەست لەو کارەی شاسوار عەبدولواحید، ”تێکدانی بارودۆخی کوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتییە“ و ئەوەی نەشاردەوە کە ”ئێستا دەزانرێت بزووتنەوەی گۆڕان لە بەرەی دژە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی پاشەکشە دەکات و لەوانەیە بێتە سەر ھێڵی (بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم) و ئەمە دوا تیر بێت و بیانەوێت لە ڕێگەی شاسوارەوە بیھاوێژن هه‌روه‌ها گوتیشی” بەڵگەش بەوە دێنێتەوە کە کەناڵەکەی سەر بە کۆمپانیای نالیا، ”تیرۆریستێکی وەک مەلا کرێکار” دەھێنێتە سەر شاشەکەی و ”قسە لەدژی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان“ دەکات. دووپاتیشی کردەوە: ”هەڵوێستەکەی شاسوار عەبدولواحید دژی سەربەخۆیی کوردستانە نەک پرسی ڕیفراندۆم و ھەڵەیە ئەگەر بگوترێت ئەوان دژی ڕیفراندۆمن، بەڵکوو ئاشکرایە دژی سەربەخۆیی کوردستانن”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ پێداگری كردن و به‌كار هێنانی سه‌رو مالی خۆی له‌ دژی سه‌ربه‌خۆی گه‌لێكی ژێر ده‌ست هیچ بیانوێكی نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ناوبراو تابووری پێنجه‌مه‌، جاسوسی وڵاتانی ئیقلیمی و به‌غدایه‌، به‌ئاشكرا ئه‌و نیه‌ته‌ له‌ قسه‌كانی ده‌بینرێت، كه‌ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌، چونكه‌ ناكرێت مرۆڤ تا ئه‌و راده‌یه‌ پێداگر بێت له‌دژایه‌تی خواستی گه‌لی كوردستان، كه‌ سه‌د ساڵه‌ داگیر كراوه‌، كه‌چی كه‌سێك به‌زمانی كوردی بێت، بلێت هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانیشم به‌كار ده‌هێنم رێگری ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر رێگریش نه‌كه‌م ئه‌وه‌ كه‌مپینی نه‌خێر له‌دژی به‌رێوه‌ ده‌به‌م و سه‌روه‌ست سامانیشم له‌دژی به‌كار ده‌هێنم، ئه‌مه‌ هیچ پاساوێكی نیه‌”.

Back to top button