دژ بە وتەكانی شاسوار 40 كارمەندی كۆمپانیای نالیا دەست لەكار دەكێشنەوە

دوای ئەوەی خاوەنی كۆمپانیایی نالیا بڕیاری راگەیاندنی كەمپینی نا بۆ ریفراندۆم دا, چەند كارمەندێكی رادیۆو تەلە فزیۆنی نالیا نامەیی دەست لە كار كێشانەوەیان ئاراستەی خاوەنی كۆمیاپنیای نالیا كرد.
كارمەندێكی تەلەفزیۆنی نالیا كە نەیویست ئئاماژە بە ناوەكەی بدەین, چونكە دڵنیایە شاسوار لە هەلوێستەكەی پەشیمان دەبێتەوە با نەبێتە هۆی نان بڕینی بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” هەڵوێستی نانیشتمانی شاسوار عەبدولواحید لە دەزگا میدیایەكەی دژ بە پرۆسەی دەولەت سازی و سەربەخۆی كوردستان جێگەی گومانە, زۆربەی كارمەندانی كۆمپانیاكەی توڕە كردووە.
ئەو كارمەندە گوتیشی:” ئێمە كە ئێستا زیاتر لە 40 كارمەندی كۆمپانیای نالیاو تەلەفزیۆن و رادیۆی ئێن ئاڕ تین, نامەیەكمان ئامادە كردووە, كە هەڵوێستی خۆمان نمان بەرامبەر دژایەتیكردنی شاسوار عەبدوالواحید بۆ پرسی سەربەخۆی كوردستان تیدا رونكردۆتەوە, وە رامانگەیاندووە كە ناچینە نێو هیچ كەمپینێك كە دژ بە بەرژەوەندیەكانی نیشتمان بێت, بۆیە لە ئەگەری پەشیمان نەبوونەوەی خاوەنی دەزگا میدیایەكەمان, ئەوا ئێمە دەست لەكار دەكێشینەوە نامانەوێت لەسەر بنەمای دژایەتی وڵات موچە وەر بگرین.

Back to top button