گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:بەھۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە، حکوومەتی بەغدا ھیچ ھەڕەشەیەکی نه‌كردوه‌ و ده‌رمانی پێویستمان هه‌یه‌

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بره‌ ده‌رمانی پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و یه‌كه‌ ته‌ندروستیه‌كان رایده‌گه‌ێنێت” له‌ ئێستا بڕی ده‌رمانی پێویستمان هه‌یه‌ و پێویستمان به‌ زیاتر نیه‌.

(د.خاڵص قادر) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌” له‌ ئێستادا كێشه‌ و گیر و گرفتی ده‌رمانمان زۆر كه‌م بووه‌ و ئه‌توانین بڵێین به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ركراوه‌، ئاماده‌كاریشمان بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازراو له‌ نه‌بوونی ده‌رمان كردووه‌.

گوته‌وویژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی گوت” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌رمانمان له‌ به‌غدا و بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ بۆ كڕینی ده‌رمان، له‌ ئێستادا به‌شه‌ ده‌رمانی پێویستمان له‌به‌رده‌سته‌ و كێشه‌كانمان زۆر كه‌مه‌ و چاره‌سه‌ر بووه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشکراشی کردوه‌”تائێستە بەھۆی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە، حکوومەتی بەغدا ھیچ ھەڕەشەیەکی بڕینی دەرمانی ھەرێمی کوردستانی نەکردووەو ئەگەر ئەو ھەڕەشەیەش بکات، ئەوا بەو بودجەیەی کە ھەمانە دەتوانین دەرمان و پێداویستیی پزیشکی نەخۆشخانەو بەشەکانی فریاکەوتن بە شێوەیەکی باش دابین بکەین و گرفتێکی ئەوتۆ لەو بوارەدا دروست نەبێت”.

Back to top button