ماسته‌ر پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاوه‌ركان دانراوه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم جێ به‌جێی ده‌كات

قائیمقامی قه‌زای شنگال، سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری قه‌زا و ده‌ووروبه‌ری رایده‌گه‌ێنێت” له‌ ئێستادا ماسته‌ر پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانمان داناوه‌ و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، داواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین هاوكار بن له‌ گه‌ڕانده‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.

(محما خه‌لیل) قائیمقامی قه‌زای شنگال. رایگه‌یاندوه‌” له‌ سێهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری كاره‌ساتی شنگال به‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ 8/3، داواكاری سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئاواره‌كان بگه‌رینه‌وه‌ شوێنی خۆیان و شه‌نگال ئاوه‌دانبكرێته‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌م رووه‌وه‌ ماسته‌ر پلانی داناوه‌ و شنگال ئاوه‌دانده‌كریته‌وه‌، داوای ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ شنگالی وێرانكراوه‌ وه‌كو مۆزه‌خانه‌ بمێنێته‌وه‌ و شنگالێكی نوێ درووست بكرێت.

خه‌لیل زیاتر گوتویه‌تی” ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ عێراق نیه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ی سێ ساله‌ به‌ڵین ده‌درێ كه‌ شنگال ئاوه‌دانبكرێته‌وه‌ به‌ڵام راست ناكه‌ن ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی جیهانی، بۆیه‌ دڵنیایین له‌وه‌ی به‌غدا هیچ شتێك بۆ شنگال وئێزیدییه‌كان ناكات و ئاگاشی له‌ شنگال نیه‌.

Back to top button