وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: كورد سه‌لماندوویه‌تی كه شیاوی سه‌ربه‌خۆین پێویسته رێگرییان لێ نه‌كرێت
جێگری راوێژكاری ئه‌لمانیا سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له گوته‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێت” كورد خۆی سه‌لماندا و تێكۆشانێكی باشی كردووه، سه‌لماندووشیه‌تی كه پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت.
(یۆشکا فیجەر) وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەڵمانیا و جێگری راوێژکاری ئەو وڵاتە، لە دیمانەیەکدا رایگه‌یاندوه” ئه‌وه‌ی كورده‌كان كردیان به‌رامبه‌ر به تیرۆریستانی داعش له عێراق، به‌وه سه‌لماندیان كه شیاوی سه‌ربه‌خۆیین و پێویسته‌س ه‌ربه‌خۆ بن، له ئێستاشدا كوردستان بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندی ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه ئاینه جیاوازه‌كان، بۆیه گرنگ و پێویسته تورکیا، ئیران، سووریا و عێراق، لە پرسی سەربەخۆیی کوردی ھاوکار بن”.
گوتیشی: “کوردەکان بە تێکۆشانەکانیان، ھاوشێوەی ھێزەکانی جیھان، رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە، ئەوان لە رووی سیاسییەوە و لە رووی سەربازییەوە سەرکەوتوو بوونە، بە ھەردوو ھێزەکەیەوە بەرەو سەرەبەخۆیی دەڕوون”.